ئیلۆن مەسک وادەڵێت:

ژمارەى رۆبۆتەکان دەگات بە 20 ملیار دانە

964+

كارژین خەیروڵا

ئیلۆن مەسک، ملیاردێر و بازرگانى گەورەى ئەمریکى پێشبینى دەکات لە داهاتوویەکى نزیکدا و جیهان زیاتر لە 20 ملیار رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ بەخۆیەوە ببینێت، كە دەتوانرێت هەركەسێك زیاتر لە رۆبۆتێكی هەبێت و پشتی پێ ببەستێت.

مەسک، دامەزرێنەر و بەڕێوبەر و ئەندازیاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس و بەڕێوبەر و ئەندازیاری بەرهەمەکانی کۆمپانیای تێسلایە بۆ ئۆتۆمبێلی كارەبایی.

مەسک لە مانگی نیساندا رایگەیاندبوو کە رۆبۆتی تێسلا کە ناوی ئۆپتیموسە، دەتوانێت تا کۆتایی ئەمساڵ ئەرکەکانی لە کارگەکاندا ئەنجام بدات و بە زووترین کات لە کۆتایی ساڵی 2025 ئامادە بێت بۆ فرۆشتن.

كۆمپانیاكەی مەسک دەستدەكات بە بەرهەمهێنانی رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤ، تا لە ساڵی داهاتوودا كارەكانی لە كارگەی تێسلادا جێبەجێ بكات و ئامادەی خستنە بازاڕی بكات لە كۆتایی ساڵی داهاتوودا.

ئەمە لە كاتێكدایە، كۆمپانیای هیوندا مۆتۆر چەندین ساڵە رۆبۆتی هاوشێوەی مرۆڤیان پەرەپێداوە.

داهێنەرانی كۆمپانیاكە بەم هەنگاوانە دەیانەوێت رۆبۆتەكان بۆشایی كەمی كارمەند و ئەنجامدانی ئەركە دووبارەكانیان بۆ پڕبكەنەوە.

دوێنێ دووشەممە پشکی کۆمپانیای تێسلا بە رێژەی 5.2% بەرزبووەوە و گەیشتە 251.51 دۆلار، لە سەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی 1.2% بەرزبووەتەوە.

ئەو کەسەی چێپەکەی ئیلۆن مەسکی لە مێشکی دانا تەندروستی ...

ئەو کەسەی چێپەکەی ئیلۆن مەسکی لە مێشکی دانا تەندروستی تێکچووە