سلێمانی

مۆلیدەی کۆبانێ سیتی کوژێندرایەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

مۆلیدەی کۆبانێ سیتی لە سلێمانی ناچار بە کوژاندنەوە کرا و دەبێت چارەسەری دەردی خۆی بکات، بڕیاریش دەرچووە لەمەودوا لە سلێمانی، هەر مۆلیدەیەک ببێتە هۆی بێزارکردنی خەڵک بەهۆی دوکەڵەکەیەوە، دەبێت چاک بکرێت سزا دەدرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پارچە ڤیدیۆیەکی مۆلیدەی کۆبانێ سیتی لە گەڕەکی راپەرینی شاری سلێمانی، کە دوکەڵێکی زۆر و سپی هەبوو، لیژنەی مۆلیدەکان دەڵێت، مۆلیدەکەیان پێ کوژاندوونەتەوە و لە چارەسەرکردندان.

کەمال عەبدوڵا، نوێنەری بەرێوەبەرایەتیی کارەبا لە قایمقامیەتی سلێمانی بە 964ی وت، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دوکەڵێکی زۆر لە مۆلیدەی کۆبانێ سیتی دەستبەجێ خاوەنی مۆلیدەکە ئاگادار کراوەتەوە بیکوژێنێتەوە.

روونیشیکردەوە، هۆکاری ئەو دوکەڵە سپیە تێکچونی مۆلیدەی ئەو سیتیە بووە و خاوەنەکەیان ئاگادار کردووەتەوە مۆلیدەیەکی دیکە دابنێت، پاش نزیکەی کاتژمێرێکی دیکە مۆلیدەیەکی دیکە دادەنێن لەبری ئەو مۆلیدەیە.

وتیشی، هەر مۆلیدەیەک دوکەڵەکەی زۆر بێت و ببێتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان دەستبەجێ ئاگادار دەکرێتەوە چاکی بکات، ئەگەر پابەند نەبێت سزا دەدرێت.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

مۆلیدەی هەشت گەڕەکی رانیە فێڵیان کردووە

مۆلیدەی هەشت گەڕەکی رانیە فێڵیان کردووە