ژمارەیەک پەنابەر لە ئاوارەکانی تورکیا رزگارکراون _ وێنە: BI
پەڕلەمانتارێک پرسیاری کردووە
عێراق: ئەو پەنابەرانە دێنەوە کە داوای پەنابەرییان رەتکراوەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی ئەوروپاوە بۆ عێراق دەڵێت، “تەنیا ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە داوای پەنابەرێتییەکەیان رەتکراوەتەوە”.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق نوسراوەکەی بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق کردووە.
لە هەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە “بۆ بەدواداچونی ناردنەوەی پەنابەران بەنوسراوی ژمارە (770/د لە 26.52024) داوام لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كرد ناردنەوەی بەزۆر پەنابەران ڕابگرێت، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنوسراوی ژمارە (م.خ1/21/815 لە 14.7.2024) وەڵام دەداتەوە و دەڵێت، گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی ئەو هاوڵاتیانە دەگرێتەوە كە لەڕوی یاساییەوە مافی پەنابەریان رەتكراوەتەوە”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو پەنابەرانەی دەگەڕێندرێنەوە بۆیان نییە لەو وڵاتە بمێننەوە، گەڕانەوەش ئارەزومەندانەیە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە عێراق”.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشكردووە، “عێراق رێكەوتنی ژمارە 49ی ساڵی 2013ی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپا واژۆكردوە، ئەگەر عێراق هاوكاری یەكێتی ئەوروپا نەبێت بەپێی ئەو ڕێكەوتنەی واژۆی كردوە ڕوبەڕوی سزای سیاسی و ئابوری دەبێتەوە” پەیوەست بە ناردنەوە و لە خۆگرتنی ئەو پەنابەرە عێراقییانە.