كامێلا هارێسی له جێگه‌ى خۆى دانا
جۆ بایدن له خۆكاندیدكردنى بۆ خولى نوێی سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا كشایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته كه بڕیاره مانگی تشرینی دوه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، له كێبڕكێی دۆناڵد تره‌مپی كۆماریه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، كشایه‌وه.
كشانه‌وه‌ى بایدن له‌و كێبڕێیه له نامه‌یه‌ك هاتووه كه له پێگه‌كه‌ى خۆى له تۆڕى ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه.
نامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ 21.7.2024 بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ” لە ماوەی سێ ساڵ و نیوی رابردوودا وەک نەتەوەیەک پێشکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، گەورەترین شەرەفی ژیانى ئه‌وه بووە کە وەک سەرۆک خزمەت بکات و مەبەستیشی بووە داوای دووبارە هەڵبژاردنەوە بکاته‌وه، بەڵام ده‌ڵێت “پێموایە لە بەرژەوەندی حزبەکەم و وڵاتدایە کە من دەستبەرداربم”.
ئاشكراشيكردوه “له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به وردی باسی بڕیاره‌كه‌م ده‌كه‌م، بۆ ئێستا با سوپاس و پێزانینی قوڵی خۆم بۆ هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌بڕم كه زۆر ماندوبون بۆئه‌وه‌ی دوباره هه‌ڵبژێردرێمه‌وه، ده‌مه‌وێت سوپاسی كامالا هاریس جێگری سه‌رۆك بكه‌م كه هاوبه‌شێكی نائاسایی بوه له هه‌مو ئه‌م كاره‌دا، پێزانینی دڵسۆزانه‌م بۆ گه‌لی ئه‌مریكا هه‌یه بۆ ئه‌و باوه‌ڕ و متمانه‌یه‌ی كه به منیان به‌خشی”.
ناوى ته‌واوى جۆزێف روبینیت بایدنه، ته‌مه‌ن 82 ساڵ و 46 هه‌مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه، بۆیه‌كه‌مجار له‌ساڵى 1973 وه‌ك سیناتۆر نوێنه‌رى ویلایه‌تى دیلاویر بووه و له‌ماوه‌ى ساڵانى 2009 تاوه‌كو 2017 جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بووه له‌سه‌رده‌مى باراك ئۆباما و ساڵى 2021 یش بووه سه‌رۆكى ئه‌م وڵاته.
نوێكراوه‌ته‌وه له كاتژمێر 9:20 خوله‌ك:
دوا به‌داوى بڵاوكردنه‌وه‌ى نامه‌ى كشانه‌وه‌كه‌ى، جۆو بایدن كامێلا هارێسی جێگره‌كه‌ى له جێگه‌ى خۆى ده‌ستنیشان كرد وه‌ك كاندید بۆ خولی داهاتووى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا.
بایدن ده‌ڵێت “باشترین بڕیار كه دابێتم ده‌ستنیشانكردنى هارێسه و داواش له دیموكراته‌كان ده‌كات پێكه‌وه پشتگیری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شكست به ترمپ بهێنین”.