بەیاننامەیەکیان خوێندەوە

لیژنەی گواستنەوە لە ناو پەرلەماندا؛ فڕۆکەخانەی سلێمانی سزای سیاسی لەسەرە

964+

ئەحمەد مستەفا

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق لیژنەی گواستنەوەو گەیاندن دوای سەردانی مەیدانی بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی “بەیاننامەیەکی خوێندەوە و وتی فڕۆکەخانەکە سزای سیاسی لەسەرە”.

لەبەیاننامەکەدا داواکرا پەرلەمان و حکومەتی عێراقی هەنگاوی جددی بنێن بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی سلێمانی، ئەو بەیاننامە کە لەلایەن سەرۆکی لیژنەکەوە زەهرە ئەلبەچاری خوێندرایەوە، رایگەیاند، “فرۆکەخانەی سلێمانی هیچ کێشەیەکی یاسایی و هونەری و ئیداری و ئەمنی نیە ئەوەی هەیە سزای سیاسیە”.

بڕیار وابوو 22.12.2023 قەدەغەی ئاسمانی سلێمانی بۆ گەشتی فرۆکەی هێڵی ئاسمانی و ئەو فڕۆکانەی ئاسمانی تورکیا بۆ سلێمانی بەکاردەهێنن هەڵبگیرێت، بەڵام پێچەوانەکەی روویدا و تا 22.6.2024 قەدەغەکە لەلایەن تورکیاوە درێژکرایەوە بۆ جاری دووەم تا 7.12.2024 قەدەغە درێژکرایەوە.

پێشتر، هەندرێن هیوا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە 964ـى وت، “لە ماوەی راگرتنی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی 35% گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی وەستاون، هەروەک لە ماوەى 14 مانگى وەستانى گەشتەکاندا، نزیکەى 10 ملیۆن دۆلار زیان بەر فڕۆکەخانەى سلێمانى گەیشتووە”.

سەرەڕای نکۆڵی لیژنەکە لە نەبوونی گرفتی ئەمنی 13ی ئەم مانگە، لەدوای بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ و لەکاتی گەڕانەوەیدا، رەجەب تەیب ئەردۆگان لە فڕۆکەکەیدا قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد و رایگەیاند، “هەروەک پێشتر لە کاتی سەردانەکەمدا بۆ هەولێر وتم، تا ئەو کاتەی دەسەڵاتی سلێمانی خۆی لە پەکەکە دوورنەخاتەوە، هەڵوێستی ئێمە لە بارەی سلێمانی گۆڕانکاریی بەسەردا نایەت”.

شەش مانگی دیکە قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی د...

شەش مانگی دیکە قەدەغەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکرایەوە

ئەردۆغان: گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام دەب...

ئەردۆغان: گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بەردەوام دەبێت