زۆرینەیان لە ژیاندا نەماون

بە 330 وێنە پێشەنگایەک بۆ کەسایەتییەکانى هەولێر کرایەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتى و رۆشنبیرى هونەرى تورکمان لە هەولێر، لە رێگەى 330 وێنەوە پێشەنگایەکى وێنەیى بۆ 330 کەسایەتى هەولێر کردەوە کە بەشێکى زۆریان لە ژیاندا نەماون.

پێشەنگاکە ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2024، بەرێوە چوو، کەسایەتى و هونەرمەند و شاعیرانى تورکمان و کەسایەتییە کۆنەکان و گەنجان بەشداریان تێدا کرد.

حاجی دلاوەر بازرگان کە رێکخەرى پێشەنگاکەیە و وێنەکانى کۆکردووەتەوە، بە 964ـى وت، ماوەی 19ساڵە خەریكی كۆكردنەوەی وێنەی كەسایەتییەكانی هەولێرم، وێنەى واى تێدایە هى شاعیرانى 100 ساڵى لەمەوبەرە.

زۆرینەى زۆرى وێنەى کەسایەتییەکانى ناو پێشەنگاکە نوسەر و شاعیر و هونەرمەندى تورکمانن.

مەتین عەبدوڵاى شاعیر کە لە کەرکوکەوە هاتبوو بۆ بینینى پێشەنگاکە، بۆ 964 وتى،”جوانترین شت لەم پێشانگایە ئەوەبوو مردووەكان و زیندووەكان وێنەیان هەبوو لەم پێشانگایە، هەولێریش هەمیشە جوانبووە بەم پێکەوەژیانە”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خوێنەران بە پاس لە دهۆک و زاخۆوە دێن بۆ پێشەنگاى نێودەو...

خوێنەران بە پاس لە دهۆک و زاخۆوە دێن بۆ پێشەنگاى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ کتێب