35 مەتر بەرزە
تاڤگەی دۆڵی شەهیدان لە سەنگەسەر دیمەنێکی ناوازەی بە ناوچەکە بەخشیوە
964+
محەمەد عەلی
تاڤگەی دۆڵی شەهیدان لە سەنگەسەر بەرزییەکەی 35 مەترە و لە تاڤگەی گەلی علی بەگ بەرزترە، ئاوی تاڤگەکە دەڕژێتە ناو رووباری سەنگەسەر و لەوێشەوە دەڕژێتە زێی بچوکەوە.
ئاوی تاڤگەکە لە بەفر و کانیاوی کوێستانەکانی بناری قەندیل سەرچاوەی گرتووە و ئاوێکی سازگارە و هەندێکجارئاوەکەی کەم دەکات بەڵام وشک نابێت.
تاڤگەکە دیمەنێکی جوانی ھەیە و لە وەرزی ھاویندا گەشتیارێکی زۆر سەردانی دەکەن، لە ئێستادا خزمەت گوزاری و خوارنگە و پێداویستیەکانی بۆدابین کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی