لە ناحیەی دینارتە

ماڵێک سووتا و ژنێک گیانی لە دەست دا

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

دوای نیوەڕؤی ئەمڕۆ شەممە، لە ناحیەی دینارتە ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەست دا.

ئاگرەکە بەشێوازێک گەورە بووە تاوەکو تیمەکانی بەرگری شارستانی گەشتوونەتە ماڵەکە ئەو ژنە گیانی لەدەستداوە.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـی وت، لە دوای دوای کاتژمیر 3:00 دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە لە ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ، تا ئێستاش نازانن هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە چییە، تیمەکانیان لە لێکۆڵینەوە بەردەوامن.

وتیشی، جگە لەوەی زیانێکی زۆری مادی بەر خانووەکە کەوتووە، ژنی ماڵەکەش کە تەمەنی لەنێوان 45 – 50 ساڵدایە سووتاوە و گیانی لەدەستداوە.

لەو کاتەدا سێ منداڵی ئەوژنەش لە ماڵەوە بوون و توانیویانە خۆیان ترزگار بکەن، ئێستا تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

شوقەیەک سووتا و ژنێک گیانی لەدەستدا

شوقەیەک سووتا و ژنێک گیانی لەدەستدا