گرافیکی 964
لە دهۆک
شوقەیەک سووتا و ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێک لە شوقەیەکی یەکەی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئیتیتێ لە سەنتەری پاریزگای دهۆک کەوتەوە و لە ئەنجامدا ژنێک گیانی لەدەستدا و پیاوەکەشی بریندار بووە.
بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵێکی رووداوەکە کە بۆ 964 قسەی کردووە، ژن و مێردەکە بە تەنیا لەماڵەوە بوون و بەهۆی سۆپاوە ئاگرەکە دروستبووە.
بێوار عەبدولعەزیز بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـی وت، ئەوان تاوەکو ئیستاش ئاگادار نەبوون کە ئاگرێک هەبووە لەو ناوچەیە و نازاننن هۆکارەکەی چی بووە و هیچ تیمیکی ئێمە نەڕۆیشتووە بۆ کۆنترۆڵکردنی رووداوەکە و هیچ زانیارییەکیان نییە.
د.شرین ئەنوەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی سووتان لە دهۆک بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر دوو کەس گەیێندراونەتە نەخۆشخانەکەیان ژن و مێردن تەمەنی ژنەکە 36 ساڵ بووە و لەکاتی گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە و رێژەی سووتانەکەی 100%بوو، و پیاوەکەی تەمەن 34 ساڵە و بریندارە بە رێژەی 15% سووتاوە.
تاوەکو ئیستا نازانریت هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بە تەواوی چی بووە و لیکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسی دهۆک بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
پێداچوونەوە: تونا نەقی