کاتژمێر 08:00
ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەنن.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە داوە، كاتژمێر 8ی ئێوارە لە هۆڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزارەتی پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تاقیکردنەوەکان كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە دێتە ئەنجامدان و ئەنجامەكان رادەگەیەندرێت و راستەوخۆش پەخش دەكرێت.
لەم وەرزەی خوێندندا رۆژى 23.6.2024، تاقیکردنەوە گشتییەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى بۆ خولی یەكەم دەستیپێکرد و 122 هەزار و 15 قوتابى بەشداریی پڕۆسەکەیان کرد.
وەزارەتی پەروەردە لەم لینکە ئەنجامەکان بڵاو دەکاتەوە.