هێزەکانی پۆلیس وێنە: 964
بابەتەکە دزیکردنە
لەسەر داوای دوو هاوڵاتی سێ کەس لەرانيە دەستگیر کران
ژێوار خدر
ئەمڕۆ هەینی 19.7.2024 پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر داوای دوو هاوڵاتی سێ کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کردووە.
بەپێی راگەیاندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین لە بەرواری 11.7.2024 دوو هاوڵاتی ناحیەی چوارقوڕنە، بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵا سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیەیان کردووە، بە وتەی خۆیان ماتۆڕسکیلێکییان لێ دزراوە، پۆلیسیش دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە توانی سێ تۆمەتبارەکە دەستگیر بکات.
تۆمەتبارەکان لە رەگەزی نێرن و بە ناوەکانی (ج.م.م) لەدایکبووی ساڵی 1991، (ڕ. ک. ف) لە دایکبووی ساڵی 1998 و (س. س. ص) لەدایکبووی 2008.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، هەر سێ تۆمەتبارەکە لەبەردەم دادوەردا دانییان بە تاوانەکەیاندا ناوە و دەستیش گیراوە بەسەر ماتۆڕەکەدا و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی 446 راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.