لە ماوەی سێ رۆژدا

رێگای دەوری بەنداوی گۆمەسپان چاک دەکرێت

+964

ژێوار خدر

دەستکراوە بە کار کردن لە ریگای دەوری بەنداوی گۆمەسپان، بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژدا تەواوی کارەکان کۆتایی بێت.

ئاکۆ کازم، ئەندازیاری پڕۆژەکەیە و بە 964ی وت، ”ئەو رێگایە رێگایەکی کاتییە و سەرەکی نییە، ویستمان رێکی بخەین لە پێناو ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانەی لەو رێگایەوە هاتوچۆ دەکەن.

وتیشی، ”چاک کردنی رێگاکە، لەسەر بودجەی پڕۆژەی بەنداوەکە جێبەجێ دەکرێت، بە درێژایی سێ کیلۆمەتر، تێکەڵەڕێژ و دەبڵ درێسینگ کراوە و مەوداکەی کورتە پێویستی بە کاتێکی زۆر نیە، بۆیە لە ماوەی سێ رۆژدا تەواو دەکرێت.

رێگاى کاتیی بەنداوى گۆمەسپان، ئیدارەى راپەڕین بە هەولێرەوە دەبەستێتەوە، تێچووی دروستکردنی بەنداوی گۆمەسپان 95 ملیار دینارە، بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە، بڕیارە پێش کۆتایى ساڵی 2024 پڕۆژەکە تەواو دەبێت.

بەنداوەکە دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆبکاتەوە، یەکەمجاریشە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداودا بەکار دەهێندرێت

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکر...

رێگا کاتییە نوێیەکەی دەربەندی گۆمەسپان بۆ هاتوچۆ دەکرێتەوە