"دەست و قاچێکی شکاوە"

بەھۆی تەقینەوەی تانکییەک کەسێک بریندارە

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شارۆچکەی گردەگۆزینە لە قەزای کەلار، لە کاتی کارکردن لە کارگەیەکی ئایزۆگام، تانکییەکی مازۆرت تەقییەوە و ئاگری گرت، بەھۆیەوە کەسێک برینداربوو.

ئەو کەسەی بریندار بووە، خەریکی کارکردن بووە لە تانکییەکە، لە کاتی تەقینەوەی فڕێیداوە و دەست و قاچێکی شکاوە.

ئیبراھیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە 964ى وت،” کاتژمێر 6:50 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی ئاگرێک لە شارۆچکەی گردەگۆزینە، تیمەکانمان پاش گەیشتنیان ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، کەسێکیش بەھۆی رووداوەکە بریندار بووە.”

رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاریی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بۆ 964 وتی، “بەیانی کەسێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، بەھۆی ئەو رووداوەوە دەست و قاچێکی شکا بوو.”

ئاماژەی بەوەش کرد، بەھۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی شاری سلێمانی کرا.

964 دەزانێت بریندارەکە ناوی ( ح.ج ) و تەمەنی 52 ساڵە و لە نەتەوەی عەرەبە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

رەشەباکەی شارەزوور تانکی سەربانیشی خستە خوارەوە

رەشەباکەی شارەزوور تانکی سەربانیشی خستە خوارەوە