دوێنێش به‌رز فڕی

نرخى زێڕ زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌راورد به‌ دوێنێ سێشه‌ممه‌، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زێڕ له‌ دوو هه‌زار و 420 دۆلاره‌وه‌ بووه‌ته‌ دوو هه‌زار و 472 دۆلار و به‌م نرخه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ بۆ زێڕ رۆژێك بوو ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ تۆمار كرد، كه‌ نرخى یەک ئۆنسەى لە دوو هه‌زار و 420 دۆلارەوە بەرزبووەوە بۆ دوو هه‌زار و 468 دۆلار، ئەمڕۆش دووبتره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامه‌.

یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ى كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌م نرخه‌ به‌رزبووته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ رۆژی دووشەممەی رابردوو جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا لە پەیمانگەی ئابووری واشنتن وتبووى، چاوەڕێ ناکەن هەڵاوسان بۆ 2% داببەزێت بۆیه‌ زووتر رێژەی سوودی بانکی کەمدەکەنەوە، ئه‌مه‌شیان بە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی زێڕ هەژمار دەکرێت.

پێشبینى بازرگانان وایه‌ كه‌ دەرفەتی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بە 100٪ دەزانن و ئەوەش هاندەری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە.

نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە هەولێر کە لەلایەن سەندیکای زێڕینگران داندراو ؛

یەک ئۆنسی زێڕ= 2465,$
نرخی دۆلار لەسەر 149,800 حسابکراوە
نرخی فرۆشتن
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=595,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=545,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=520,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=445,000