خەڵكی هەولێر و سلێمانیین
دوو تۆمەتبار بە جلی سەربازی ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە و دەستگیر كران
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
دوو كەس كە بە بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر تۆمەتبارن، بە چەند كیلۆ کریستاڵێكەوە لە ناو بازاڕی ناحیەی پردێ لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران، ئەوان جلی سەربازییان لەبەر بووە و خەڵكی هەولێر و سلێمانین.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 16.7.2024 هێزە ئەمنییەکان، توانیان دوو تۆمەتباری بازرگانیی بە مادەی هۆشبەر لە نێو بازاڕی ناحیەی پردێ دەستگیر بکەن و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا بگرن، کە بۆ هاتوچۆی خۆیان بەکاریان هێناوە.
سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی پردێ 964ـی وت ، “دوای چاودێریکردن لە لایەن پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەرەوە دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا رەنگی رەش لە هەولێرەوە هاتوون و بەنیاز بوون بڕۆنە بۆ شاری سلێمانی، توانرا لە ناو بازاڕی ناحیەی پردێ دەستگیربکرێن”.
سەرچاوەکە وتیشی، “دوو بازرگانەكە جلوبەرگی سەربازییان پۆشیبوو، بۆ ئەوەی لە بازگەکان پشكنینیان بۆ نەکرێت، بەڵام دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان و چەند کیلۆیەک مادەی کریستاڵدا گیراوە”.
ئەو سەرچاوەیە ناوی تۆمەتبارەكانی ئاشكرا كرد، كە (س.ك) خەڵكی هەولێرە و لەدایكبووی 1987ـە و ئەوی دیكەش (ه،ش) خەڵكی سلێمانییە و لەدایكبووی 1987ـە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە چوار درۆنەوە گیران
ماددەی هۆشبەر
دەچن بۆ چەند شوێنێک
ئەنجومەن کۆبوونەوە؛ شوێنێک دابنرێ بۆ منداڵانی دەرۆزەکار
هەواڵەكان
داوا دەكرێت میدیا خۆی لە وروژاندن بەدوور بگرێ و ماددەی هۆشبەریش زیادی كردووە
لە دوو هەفتەدا
11 بازرگان بە 26 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون
لە جۆری کەپتاگۆنە
لە سنوری پشدەر 29 کیلۆ حەبی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا
"35 کەسیان گەورە بازرگانن"