تیمێكی گه‌شتیاریی رێبه‌رییان ده‌كه‌ن
مه‌رجه گه‌شتیاران بچنه كوێستانه‌كانى چۆمان ده‌بێت پاشماوه‌كانیان بهێننه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمێكى گه‌شتیاری له سنوورى قه‌زاى چۆمان مه‌رج و رێنمایی بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه داده‌نێت كه سه‌ردانى كوێستانه‌كانى سنوورى قه‌زاكه ده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌بێت پاشماوه‌كانیان له‌و شوێنانه به‌جێنه‌هێڵن.
گۆمى بێرمه‌سارد، پڕژێ، كانى ره‌ش و كانى به‌ست، له‌و كوێستانهن تیمه‌كه چاودێرییان ده‌كه‌ن.
باهۆز ساڵح ره‌سوڵ، خاوه‌نى نووسینگه‌ى گه‌شتیاری بێرمه‌سارد كه سه‌رپه‌رشتى تیمه گه‌شتیارییه‌كه ده‌كات، به 964ـى وت، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیاران ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانیكردنیان بۆ ئه‌م كوێستانانه.
وتیشی “ئۆتۆمبێلى تایبه‌تمان دابینكردووه بۆ بردنى گه‌شتیاران و رێبهریشمان بۆ ئاماده كردوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى لهرێكهى ئه‌وانه ده‌چنه كوێستانه‌كان رێنمایی و مه‌رجیان پێده‌وترێت كه ده‌بێت پابه‌ندی ته‌واوى ژینگه‌ى كوێستانه‌كان بن.
به‌پێی ئامارێكی ئه‌م نووسینگه‌یه، له ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا 150 گه‌شتیاریان بۆ كوێستانه‌كان بردووه، كه زۆربه‌یان له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق هاتبوون.
رێبه‌رى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌شتیارانه ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌بنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ى بۆ 964 نێردراون، گه‌شتیاره‌كان له‌رێگه‌ى ئۆتۆمبێلى به‌رزه‌وه ده‌گه‌یه‌ننه كوێستانه‌كان به‌وپێیه‌ى رێگاكه بۆ ئۆتۆمبێلى بچووك باش نییه، له‌به‌شێكی دیكه‌ى ڤیدیۆیهكهشدا ژماره‌یه‌كی گه‌نجى باڵه‌كایه‌تى ئه‌و پاشماوانه‌یان كۆكردووته‌وه، كه پێشتر گه‌شتیاران له یه‌كێك له كوێستانه‌كان جێیانهێشتووه.