گردبوونەوەی هاوڵاتیانی گەڕەكێكی هەولێر بەهۆی بێئاوی. فۆتۆ:964
پارێزگاری هەولێر: پڕۆژەمان دەستپێكردووە
هەولێر دەیەوێت كێشەی بێئاوی ماڵان چارەسەر بكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لایەنە بەرپرسەكانی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە و رایانگەیاند چەند پڕۆژەیەك ئەنجام دەدەن، كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی قەیرانی بێئاوی ماڵان لە شارەكەدا، پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند پڕۆژەیان دەستپێكردووە.
كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 14.7.2024 به سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و بە بەشداریی ژمارەیەك لایەنی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماژه به‌و هه‌نگاو و پڕۆژانه كراوە، كه ده‌بنه هۆی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له‌كاتی دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر دروست ده‌بن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەو پڕۆژانە بریتیین لە “لێدانی بیری نوێی ئاو له‌و شوێنانه‌ی كه بیره‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و وشكه‌ساڵییه‌وه وشكبوون، جیا له دابینكردنی كاره‌با و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی دیكه، كه ده‌بنه هۆی دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ هاوڵاتیان.
لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا تا ئه‌و پڕۆژانه ته‌واو ده‌بن، به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، له رێگه‌ی ته‌نكه‌ره‌وه له ماوه‌یه‌كی كورت ئاوی پاك بگه‌یه‌ندرێته هه‌موو ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی پێویستییان به ئاوه.
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی، پڕۆژەكانمان دەستپێكردووە و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورت ته‌واوی گرفت و ئاڵنگارییه‌كان كه دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی پاك بۆ ماڵان چاره‌سه‌ر ده‌بن و تیمه هونه‌رییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانن.
لە وەڵامی پرسیاری 964 كە بۆچی هەموو هاوینێك كێشەی بێئاوی روو لە هەولێر دەكات، ئومێد خۆشناو دەڵێت: وشكبوونی بیرەكان و كێشەی كەمیی كارەبا وادەكات بێئاوی دروست ببێت، بۆیە ناچارین هەموو هاوینێك بیری نوێ لێبدەین و كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان بكەین.
پارێزگار ئاماژەی بەوەش دا، هەوڵ دەدەن رێگریی بكەن له زێده‌ڕۆییكردن بۆسه‌ر هێڵه‌كانی ئاو، داواشی كرد هاوڵاتیان ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و به گوێره‌ی پێویستییه‌كانیان به‌كاری بهێنن.
“له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر گرفتی گه‌یاندن و دابه‌شكردنی ئاوی پاك چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌و شوێنانەشی ماون، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا گرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بن” ئەمەش قسەی ئومێد خۆشناوە.
نزیكەی هەموو هاوینێك كێشەی كەمیی ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان لە شاری هەولێر دروست دەبێت، لە رۆژانی رابردووش لە چەند گەڕەكێك گردبوونەوە و خۆپیشاندان بەهۆی نەبوونی ئاوی پاكەوە ئەنجامدرا.
کێشەی بێئاوی
پێشتر کێشەیان هەبوو لافاوەکەش بێئاوی کردن
زیاتر لە 10 رۆژە چەند گەڕەکێکی چەمچەماڵ کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
بەڕێوەبەر "نامانهێشتوووە بێ‌ئاو بین"
رووداوه‌كه‌ى كۆرمۆڕ ته‌واوى بیره‌ئاوه‌كانى هه‌ریری بێ كاره‌با كردووه
لە بێئاوی 35 ماڵ چۆڵیان کردبوو
پۆندەکەی گوندی قوبە بەشێکی دەشتی هەریر دەبوژێنێتەوە
فه‌رمانبه‌رێكیان له‌كاتى چاككردنه‌وه قاچی شكاوه
ته‌نیا ئه‌مشه‌و بێئاون و سبه‌ى ئاو بۆ هاوڵاتیانى قه‌ڵادزێ ده‌گه‌ڕێته‌وه
شاره‌وانى "ئێمە پاکی دەکەینەوە و خەڵک پیسی دەکاتەوە"
بێئاوى نه‌یهێشتووه فریز له پاڕكه‌كه‌ى كه‌سنه‌زان بچێندرێت
دوو هەفتە جارێک ئاویان پێدەدرێت
هاوڵاتیانى ناحیه‌ى شۆڕش به‌ده‌ست بێئاوییه‌وه گرفتارن
پێویستیان بە بیرە