لە ژووری هەواڵەوە
دوو چەکداری داعش نیازی دروستکردنی مۆڵگەیان لە قەرەهەنجیر هەبوو
ژووری هەواڵ
ئەو دوو چەکدارەی ئەمڕۆ لە قەرەهەنجیر رووبەڕووی هێزێکی ئاسایش بوونەوە نیازیان خراپ بووە و ویستوویانە مۆڵگە بۆ کار و چالاکییەکانیان لە ناو ناحیەکە دروست بکەن.
تەنیا 100 مەترێک لە زێى بچوکەوە دوورن، بەڵام چەند رۆژێکە دانیشتوانى گوندى سەرکەڵەکى ناحیەى تەقتەق، ئاویان نیە بیخۆنەوە و دوو رۆژیشە کارەبایان نەدیوە، بۆیە ئەمڕۆ گردبوونەوە و خێمەى ناڕەزایەتییان هەڵدا.
دەستەی فەرمانبەرانی گرێبەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا 1.8.2024 مۆڵەت دەدەن بۆ بە هەمیشەیکردنیان، لە بەیاننامەیەکدا دەڵێن، “ئەو خواستەیان جێبەجێ نەکرێ دەست بە خۆپیشاندان دەکەن”.
بەبڕیاری ئاسایشی قەزای کفری، ئەو شوێنانە داخران کە کاری ھەڵوەشاندنەوەی پاتری ئۆتۆمبێل دەکەن، ئەوەش بە ھۆکاری ئەوەی خاک و ژینگە پیس دەکەن.