رێکاری دیاری کردووە

مۆلیدە ئەهلییەکانی خورماڵ: گۆڕینی جۆزە بێ بەرامبەرە

964+
ئەحمەد مستەفا

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە خورماڵ ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، “هیچ خاوەن مۆلیدەیەک بۆی نییە پارەی گۆڕینی جۆزەی ناو سندوق وەربگرێت”.

لیژنەکە، “سێ ژمارەی داناوە و داوا دەکات، هەر سەرپێچییەک بەدیکرا پەیوەندییان پێوە بکەن”.

لیژنەکە لەگەڵ، شارەوانیی خورماڵ کۆبوونەوەتەوە و لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ شەممە 13.7.2024 رایگەیاندووە، “ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەی خورماڵ دەکەینەوە کە گۆرین و بەستنی جۆزە لەناو سندوق کاری خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانە”.

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە ناحیەی خورماڵی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، “کاری گۆڕینەکە بێ بەرامبەرە و نابێ پارە لەهاوبەشەکانیان وەرگرن بە پێچەوانەوە پەیوەندی بە لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە بکەن”.

ئەم ژمارانەیان بۆ پەیوەندی کردن دیاری کردووە؛
07510105141
07503146522
07501131820
‌ ‌‌