هەڵمەتێکی 3 رۆژەیان دەستپێکردووە
گروپێکی شاخەوانی چیاکانی کوردستان پاکدەکەنەوە
964+
ژێوار خدر
ئەمرۆ هەینی 12.7.2024 کۆمەڵەی شاخەوانی سلێمانی هەڵمەتێکی ژینگەییان دەستپیکردووە، بڕیارە لە ماوەی سێ رۆژدا شاخی گۆیژە پاکبکەنەوە.
هەڵمەتەکە لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی هەردوو تۆڕی شاخەوانیی کوردستان و فیدراسیۆنی شاخەوانیی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سەرجەم پێکهاتە شاخەوانیەکان لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ڕێکخراوە.
ساڵح بێچار سەرۆکی کۆمەڵەی شاخەوانی بە 964ی وت، وەکو کۆمەڵەی شاخەوانی سلێمانی لە سۆنگەی هەستکردنيان بە پرسیارێتی بەرامبەر ژینگەی کوردستان و ناوچەکە ئەو هەڵمەتەیان دەستپێکردووە.
وتیشی “ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هەڵمەتەکە بوو بڕیار وایە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بین و شاخی گۆیژە پاکبکەینەوە کە هاوڵاتیان بە مەبەستی سەیران کردن رووی تێدەکەن”.
سەرۆکی کۆمەڵەکە ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان بەدەر لەو هەڵمەتە، بۆ هەر ناوچەیەکی کوردستان گەشتیان کردبێت ژینگەیەی ناوچەکەیان پاککردووەتەوە و سەرجەم ئەندامانی گروپەکەیان لەناو کۆڵەپشتەکانیان کیسی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکیان پێیە و هەر پاشماوەیەک ببینن کۆیدەکەنەوە.
”شاخ نە هیچی لێ زیادە و نە لەهیچی کەمە، بۆیە پێویست ناکات نە لەدوای خۆتەوە پاشماوە جێبهێڵیت و هیچیش لەگەڵ خۆتدا بەریت، لێرەوە داوا لە گەشتیاران و هاوڵاتییان دەکەم پاک و خاوێنی ئەو شوێنانە بپارێزن کە رووی تێدەکەن.” ساڵح بێچار وای وت.
کۆمەڵەی شاخەوانی سلێمانی لە ساڵی 2014ەوە دامەزراوە و چەندین ئەندامیان هەیە، لە سنوری هەرێمی کوردستان گەشتی شاخەوانی ئەنجام دەدەن.
شاخەوانی
ناوچەی مێرگەپان
زیاتر لە 500 شاخەوان لە 60 گرووپەوە چوونەسەر شاخی چایەر
سەر چەندین لوتکەی بەرز کەوتووە لە چەند شوێنێکی جیهان
ژنێک ریکۆردی سەرکەوتن بەسەر شاخە بەرزەکان دەشکێنێت
سێ گەشتیاری بیانی
لە ئەوروپا هاتن سروشتی باڵەکایەتیان پاککردەوە
لەگەڵ دوو کوڕەزای رۆشتوونەتە سەر شاخەکە