زاوا خەپە و رۆمانسییە
سبەی لە هیندستان حەفلەیە و 156 ملیۆن دۆلاری تێچووە
+964
پەری ساڵح
سبەی هەینی، کوڕی دەوڵەمەندترین پیاوی هیندستان و کیشوەری ئاسیا ئەنانت ئیمبانی ژن دەگوازێتەوە، هەرچی ئەستێرەی بۆڵیود و هۆڵیودە لەوێن و ملیۆن دۆلاری تێچووە .
ئەم ئاهەنگە گەورەیە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت، هەرچەندە چەند رۆژەی رابردووش، هەر ئاهەنگ و شایی بووە و میوان دەهاتن و دەچوون و هەمووان لەسەر گیرفانی کاکى زاوا و باوکی دەعوەت بوون.
کاکی زاوا لەبەرئەوەی خۆشەویستەکەی لە منداڵیەوە ئاشقی جاستن بیبەرە، ئەو هونەرمەندەى بۆ ئاهەنگەکەى هێناوە و بە نیو کاتژمێر گۆرانی وتن، بیبەر 10 ملیۆن دۆلاری لە زاوا وەردەگرێت.
پێش چوار مانگیش ئاهەنگی مارەبڕین و نیشانەکردنەکەیان سێ رۆژی خایاند، ئەوەی دڵت دەیویست لەو ئاهەنگە دەتبینی، نزیکەی 1200 میوان بەشدارییان کرد بەشێکی زۆر بەناوبانگەکانی جیهان میوان بوون لەنێویاندا مارک زوکەربێرگ لە مێتا و بیل گەیتس لە مایکرۆسۆفت.