گرافیك: 964+
زیاتر لە 5 هەزار ئەندازیارن
ره‌زامه‌ندى دراوه ده‌رماڵه پیشه‌یی ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى خه‌رج بكرێته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بڕیارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى پیشه‌یی بۆ ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى له هه‌رێمی كوردستان دا، دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 10 ساڵه ئه‌م ده‌رماڵه‌یه‌یان راگیراوه.
له هه‌رێمى كوردستان پێنج هه‌زار و 450 ئه‌ندازیار له سه‌ندیكاى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى ئه‌ندامن و ته‌واوى ئه‌وانه‌ش له ده‌موده‌زگا فه‌رمییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك فه‌رمانبه‌ر كار ده‌كه‌ن.
نێچیرڤان حازم ئەرتوشی، سەرۆكى لقى دهۆكى سەندیكاى ئەندازیارانى كشتو‌كاڵى، به 964ـى راگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه ره‌زامه‌ندى دراوه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌كه و ئه‌وه‌ى ماوه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌رماڵه‌كه به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام خه‌رج بكرێت.
وتیشی “بۆ ئه‌و ئه‌ندازیارانه‌ى له كێڵگه‌كان كارده‌كه‌ن ده‌رماڵه‌ی پیشه‌ییان 50% كۆی موچه‌ى بنه‌ڕه‌تیانه و ئه‌وانه‌ى كارى ئیدارى له فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تیش ده‌كه‌ن 30%یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، چه‌ندین جار به نووسراوى فه‌رمى داواى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌رماڵه‌یه‌یان كردووه و دوایین جاریش ئه‌وان وه‌ك لقی دهۆكی سه‌ندیكا كه نزیكه‌ى 750 ئه‌ندازیاری كشتوكاڵیان هه‌یه، له رۆژى 24.4.2024 ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵیان كردبوو.
له عێراق به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى ده‌رماڵه‌ى پیشه‌ییان وه‌رگرتووه به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌رێم له ساڵى 2014ـى وه بڕاوه.
نێچیرڤان ده‌شڵێت، پێشتر داوایان كردووه سستمى پێدانى ده‌رماڵه‌ى ئه‌ندازیارانى كشتو‌كاڵى عێراق له هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێ بكرێت چونكه ده‌ڵێت “سستمى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌مان سستمى فه‌رمانبه‌رانى عێراق خه‌رج ده‌كرێت”.
کشتوکاڵی دهۆک
UPN یان بۆ دروستدەکرێت
جوتیارانی سنووری دهۆک دەبنە خاوەن کارتی بانکیی خۆیان
دهۆک پڕۆژەیەکی نوێی ژینگەیی جێبەجێ دەکات
لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە رێژەی سەوزایی لە چیاکانی زاوێتە زیاد دەکرێت
سێ رۆژ دەخایەنێت
دهۆک دەستی بە فێستیڤاڵی پەتاتە بەناوبانگەکەی کرد
پەلە بکەن