شارەوانی خەڵک ئاگادار دەکاتەوە

لە هەڵەبجە کارکردن لەسەر زەوی ئیفرازکراو رێکاری یاسایی بەدواوەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە نوسراوێکی ئاڕاستەی دانیشتووانی شارەکە کردووە و دەڵێت، “رێگە پێ نەدراوە، کاری فرۆشتنی نایاسایی یان دروستکردنی باخ لەسەر زەوی ئیفرازکراو ئەنجامبدرێ”.

شارەوانی دەڵێت، “هەرکەس ئەو کارە بکات بە گوێرەی رێکارەکانی یاسای ژمارەی 3ی ساڵی 2018 مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت”.

یاسایی ژمارە 3 ی ساڵی 2018ی پەرلەمانی کوردستان، “یاسای رێگرییە لە زیادەڕۆیی و لابردنی لەسەر زەوی و زار و موڵکی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان”.

سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ی وت، “لەسەر زەوییە ئیفرازکراوەکانی نەخشەی شارەوانی ئاگاداری هەندێک رێکار و کاری نایاسایی بووین، بۆیە بەو ئاگادارکردنەوەیە دەمانەوێت خەڵک ئەو هۆشیارییەیان هەبێت، ئەو زوییانە موڵکی دەوڵەتن”.

باسیلەوەشکرد، “بوونی حاڵەتی فرۆشتنی نایاسایی یان درەستکردنی باخ، وەک دەستبەسەرداگرتن و زیادەڕۆی بۆ سەر موڵکی دەوڵەت لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و یاسای هەموو رێکارەکانی دیاری کردووە بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانە”.

نوسراوەکەی شارەوانی هەڵەبجە؛

+964صورة من منصة (شبكة):