دیمه‌نى كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشووى بۆردى كردنه‌وه‌ى كۆلیژى پزیشكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنى باڵا... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى سه‌رۆكى زانكۆی هه‌ڵه‌بجه
ده‌بێته 8 كۆلیژ
بودجه بۆ كردنه‌وه‌ى كۆلیژى پزیشكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواجار حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بودجه‌یه‌كی تایبه‌تى بۆ كردنه‌وه‌ى كۆلیژى پزیشكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كرد و ده‌ست به جێبه‌جێكردنى رێكاره‌كانى کردنەوەی کۆلێژەکە دەکرێت.
ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه بۆردێك بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌م كۆلیژه له‌سه‌ر ئاستى باڵا له هه‌ڵه‌بجه دروستكراوه و كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ن.
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، له حه‌وت كۆلیژ پێكهاتووه، به پزیشكییه‌كه‌شیه‌وه ده‌بێته هه‌شت.
فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕی یه‌ك ملیار و 512 ملیۆن و 498 هەزار دینار، تەرخان دەکرێت بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی کردنەوەی ئه‌م کۆلێژه لە زانکۆی هەڵەبجە.
ئه‌م بڕه پاره‌یه لەسەر بودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییه.
پێشتر د. مه‌هاباد كامیل عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى زانكۆ به 964ـى راگه‌یاندبوو، قۆناغه‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆلیژه‌كه، بریتین له دابینكردنى ستاف، پێداویستى و ئامێره‌كان، ته‌واونه‌بوونى بیناى كۆلیژیش به یه‌كێك پێداویستییه گرنگه‌كانى كۆلیژه‌كه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، بیناكه‌ى ته‌واو نه‌كراوه و پێویستى به سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار هه‌یه و له لایه‌ن وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاشه‌وه 200 ملیۆن دینار بۆ دابینكردنى هه‌ندێك ئامێری پێویست