دوو کەس کوژراوە

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی شەڕەتەقەکەی خەبات بڵاوکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئاسایشی هەولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی قەزای خەبات بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ئۆتۆمبێلەی لەکاتی رووداوەکە دەرکەوتووە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە 9.7.2024، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، سەبارەت بە روودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان شوفێریکی تەنکەری گواستنەوەی سوتەمەنی و کارمەندێکی تیمی پاسەوانی کۆمپانیای کار، لە گرتەڤیدۆیەکانی کاتی رووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت، ئەو ئۆتۆمبێلە هی ئەوان نییە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئاسایشی هەولێر، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و دوو کەس کوژراون و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

دەقی روونکردنەوەکە:

سەبارەت بە روودانی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان شوفێریکی تەنکەری گواستنەوەی سوتەمەنی و کارمەندێکی تیمی (پاسەوانی/سکویریتی) کۆمپانیای کار ،کە بە داخەوە بوە هۆی کوژرانی پاسەوانێکی کۆمپانیای کارو شوفێری تەنکەری سوتەمەنیەکە و بریندار بونی دوو کەسی تر، لە گرتەڤیدۆیەکانی کاتی ڕووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی دەردەکەوێت ،لەزۆرێک لە سایت و پەیجەکان وا بڵاو کراوەتەوە کە گوایە ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازیە سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بێت ، بەڵام لە راستیدا ئەو ئۆتۆمبیلە لە لایەن کارمەندانی پاسەوانی کۆمپانیای کار بەکار دەهێنریت و پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان نیە، لێکۆڵینەوەش لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر

کاتژمێر 3:00ـى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە پاڵاوگەیەکى سنوورى کەورگۆسک شەڕ روویدا و دوو کەس کوژران.

ئەم بەرەبەیانییە دوو کەس کوژران

ئەم بەرەبەیانییە دوو کەس کوژران