بە هەزاران جوجک و مریشک مردار بوونەنەوە
ڤایرۆسێک لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە
964+
وریا فەتاح
جۆرە ڤایرۆسێک لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراقدا بڵاو بووەتەوە و بەهەزارانیان لێ مردار بوونەتەوە، داوا دەکرێت بە خێرایى ڤاکسینیان پێ بدرێت.
نەخۆشییەکان بریتین لە؛ نیوکاسڵ، ئای بی و گەمبۆرۆ و زیاتر لە وەرزی گەرمادا تووشی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەبن و ئێستا لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاو بووەتەوە و 50%ـى مریشک و جوجگەکان توشى بوون
نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە 964ـى وت،” ڤایرۆسى ئایبى، نیوکاسڵ و گەمبۆرۆ، لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بڵاو بووتەوە، کە ئەمەش ڤایرۆسێکە ساڵانە دووبارە دەبێتەوە و دەبێتە هۆى قڕکردنیان، بەڵام بۆ خواردن مەترسى نییە.
بە وتەى نازم عەبدوڵا، هەزاران جوجک و مریشک بەهۆى ئەو ڤایرۆسە مردار بوونەتەوە، کێڵگە هەیە رۆژانە 500 بۆ 1000 و زیاتریش بەهۆى مردار بوونەوەوە فڕیدەدەتز
وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەگەر کێڵگەیەکى پەلەورى 20 هەزار جوجکى هەبێت بە زەحمەد دەتوانێت 10 هەزارى رزگار بکات.
چارەسەر چییە؟
“پێویستە ڤاکسین بدرێت بە پەلەورەکان، بەڵام هیچ ڤاکسینێک نییە”، نازم عەبدوڵا واى وت.
وەک باسى دەکات، پەیداکردنى ڤاکسین ئەرکى حکومەتە، چونکە دەبێت خوێنى ئەو پەلەورانە بنێردرێتە دەرەوە و لەسەر ئەوە ڤاکسین بەرهەم بهێنرێت و بدرێت بە پەلەورەکان.