"زیانەکەی زۆرە"

سێ نەخۆشیی ڤایرۆسی لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان بڵاوبووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

سێ نەخۆشیی ڤایرۆسی لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکانی کوردستاندا بڵاوبووەتەوە، سەرۆکی کۆمەڵەکەیان دەڵێت، زەرەر و زیانێکی زۆر بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە دەکەن.

نەخۆشییەکان بریتین لە؛ نیوکاسڵ، ئای بی و گەمبۆرۆ و زیاتر لە وەرزی گەرمادا تووشی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەبن.

نازم عەبدوڵا، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە 964ـی راگەیاند، ئەو نەخۆشییانە ڤایرۆسین و زیانێکی زۆر بە کێڵگەکان دەگەیەنن، چونکە مریشکێکی زۆر مردار دەکەنەوە.

وتیشی، “حکومەتی هەرێم زۆر بێباکە لە هاوکاریکردنی کێڵگە پەلەوەرییەکان و بنبڕکردنی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان و رێگەگرتن لە زیانمەندبوونی خاوەنی کێڵگەکان”.

چەند رۆژێکە نرخی مریشک لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزیوە، بە وتەی سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ هەر کیلۆیەک 600 بۆ 650 دینار زەرەر دەکەن.

“ئێمە ئاساییشی خۆراکی هەرێممان راگرتووە، بەڵام هێشتا مریشکی بەستوو هاوردە دەکرێت و نرخی جوچک و پێویستییەکانی دیکەی کێڵگەکان لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدان”، ئەوەش قسەی نازم عەبدوڵایە.

نرخی هێلکە دابەزیوە و مریشکی بەستووش گرانبوە

نرخی هێلکە دابەزیوە و مریشکی بەستووش گرانبوە