لە هەولێر

ئاوى قورسى ماڵان بۆ بەرەنگاربوونەوەى وشکبوونى سەوزایى بەکاردەهێنرێت

964+

وریا فەتاح

ئەندازەى پارکەکانى هەولێر، ساڵانە نزیکەى دوو ملیار لیتر ئاوى قورسى ماڵان بەکاردەهێنێتەوە بۆ ئاودانى رووبەرى سەوزایى.

بەڕێوەبەرایەتیى ئەندازەى پارکەکانى هەولێر بڵاویکردەوە، ساڵانە پێش وەرزی هاوین پلانێکی تۆکمە دادەنێین بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکبوونی سەوزایی ئەویش بە بەکارهێنی “ئاوی قورس واتا ئاوی پیس”، بۆ دووبارە ئاودانی سەوزایی سەرجەم دوورگە ناوەندییەکان و غاباتەکان.

ئاشکراشى کردووە، لەم هەڵمەتە گەورەیەدا ساڵانە زیاتر لە 100 تەنکەری ئەهلی بەشدار دەبن، لە سێ شوێن کە تایبەتن بە ئاوی پیس لەم شوێنانە پڕی دەکەن لە ژێر چاودێرییەکی توند و دانانی چاودێری زۆرباش لەسەر تەنکەرەکان، بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک روونەدات و شوێنەکان بە شەو و رۆژ بە جوانی ئاو بدرێت.

وەک بەڕێوەبەرایەتییەکە روونیکردووەتەوە، ساڵانە زیاتر لە یەک ملیار 814 ملیۆن لیتر ئاوی قورسی ماڵان بۆ ئاودان بەکاردەهێنن.

رۆژانە 250 مەکینەى گیابڕ گژوگیاى بەهارە لەناو دەبەن

رۆژانە 250 مەکینەى گیابڕ گژوگیاى بەهارە لەناو دەبەن