کارەبای سلێمانی:

تا کۆتایی ئەم مانگە داشکانی قەرزی کارەبا بەردەوام دەبێت

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە تا کۆتایی ئەم مانگە داشکان لە قەرزی کارەبا بەردەوام دەبێت و بۆ مانگی داهاتوو ئەو لێخۆشبوونە نامێنێت.

سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964 وت، داشکانی قەزری کارەبا ماوەی دوو مانگە حکومەت بڕیاری لێداوە و تا 31.7 بەردەوامی دەبێت، هاوڵاتیان دەتوانن سوودی لێببینن.

باسی لەوەش کرد، لە دوای ئەو وادەیە دانەوەی قەرزی کارەبا وەک رابردووی لێدێتەوە و هیچ لێخۆشبوونێک هاوڵاتیان ناگرێتەوە بۆ دانەوەی قەرزەکانیان.

سیروان محەمەد ئاماژەی بەوە كرد، “ئێستا لە کاتی هاتنەوەی پارەی کارەبا بۆ هاوڵاتیان، راستەوخۆ سەردانی بنکەکان دەکەن بۆ دانی کرێی کارەباکانیان، لەبەر ئەوەی ئەو برە داشکاندنە زۆر باشە”.

وتیشی: رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی پەیوەستە بە دوو فاکتەرەوە، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئێستا نزیکەی 12 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتیان دەدرێت”.

“بۆ دابینکردنی کارەبای نیشتمانی، سلێمانی رۆژانە پێویستی بە زیاتر لە هەزار و 500 مێگاوات کارەبا هەیە، بەڵام ئێستا پشکی پارێزگای سلێمانی نزیکەی 750 مێگاواتە”، وتەبێژی كارەبای سلێمانی وادەڵێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی كارەبا دەڵێت دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی كارەبا دەڵێت دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە