بۆ راوى ماسیش رێنمایی تایبه‌تیان هه‌یه
له سنوورى باڵه‌كایه‌تى دوو راوچى ده‌ستگیر كران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە سنوورى باڵه‌كایه‌تى ئیداره‌ى سۆران، دوو كه‌سی راوچی ده‌تگیر كران و وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەش ده‌ڵێت، هه‌ر دوو ؤیه‌كه‌یان داوه‌ته دادگا.
عەقید ئەمیر خۆشەوی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران به 964ـى راگه‌یاند، له‌به‌رده‌وامى چاودێریكرنیان ئه‌مڕۆ ئه‌و دوو راوچییه‌یان له سنوورى روستێ باڵه‌كایه‌تى ده‌ستگیركردووه.
وتیشی “دوو راوچییه‌كه راویان كه‌ویان كردبوو و راده‌ستی دادگامان كردوون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دەستیان بەسەر کەلوپەلی راوکردن و شه‌ش كه‌ودا گرتووه كه سێ له‌و كه‌وانه مردار بووبون و سێ دانه‌كه‌ى دیكه‌شیان بە بڕیاری دادوەر لە سنووری رواندوز – کاولۆکا، ئازاده ناو سروشت كرده‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌رێگه‌ى كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌رده‌وام خه‌ڵك هۆشیار ده‌كه‌نه‌وه كه دوور بكه‌نه‌وه له راوى نایاسایی، به‌تایبه‌تیش له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه، رێنمایی به خه‌ڵك ده‌درێت.
دووپاتیشیكرده‌وه كه له‌وه‌ته‌ى قه‌ده‌غه‌ى راوى ماسی هه‌ڵگیراوه، هیچ حاڵه‌تێكى سه‌رپێچیكردنى هاوڵاتیان بۆ راوكردنى نایاسایی ماسی له سنووره‌كه‌یان رووینه‌داوه.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هه‌رێم، له‌دواى كۆتایی هاتنى قه‌ده‌غه‌ى راوه‌ماسی له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى راسپاردووه له‌رێگه‌ى تیمه‌كانیانه‌وه چاودێری وردى رووبارەكان بكەن، هه‌ر حاڵه‌تێكى راوكردنى ماسی به كارەبا، دەرمان، تۆڕی بچووك یا هەر ئامێرێكی دیكەی نایاسایی هه‌بێت، كه‌سی سه‌رپێچیكار دەستگیر بكەین و رووبەڕووی دادگاى بكەنەوە .