ژنێک خنکا و هاوسەر و کوڕەکەى رزگاریان بوو

ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پردى داقوق کەوتە ئاوەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای داقوق خێزانێک ویستویانە بچنە بەغدا، بەڵام لەنزیک پردى داقوق ئۆتۆمبێلەکەیان دەکەوێتە ئاوەکەوە و ژنێک دەخنکێت و هاوسەر و منداڵەکەى رزگاریان دەبێت.

فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشحانەی داقوق بە964ـی وت،”کاتژمێر 4:30ـى خولەکى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە نێو پڕۆژەى ئاوى داقوق کە ژنێک و هاوسەرەکەى و کوڕێکى بوون، بەڵام ژنەکە خنکاوە و هاوسەر و منداڵەکەى رزگاریان بووە”.

“هەرچەندە لە کاتى کەوتنە ناو ئاوەکە هەرسێکیان هەوڵى رزگارکردنى یەکتریانداوە، بەڵام کوڕ و باوکەکە رزگاریان بووە و ژنەکەش بەهۆى بەتەمەنییەوە نەیتوانییوە خۆى رزگار بکات و گیانى لەدەستداوە”، فەرمان نەشئەت واى وت.

بەپێى زانیارییەکانى نەخۆشخانەى داقوق بێت، رووداوەکە بەهۆى ئەوەوە روویداوە شۆفێرى ئۆتۆمبێلەکە کە پیاوەکە بووە، توشى خەوبردنەوە بووە و دواتر کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە

ئەو خێزانە دانیشتوى قەزاى داقوقن و بەرەبەیانى بە مەبەستى چوون بۆ بەغدا لە رێگادا بوون، بەڵام بەهۆى رووداوەکەوە دایکەکە کە تەمەنى سەروو 50 ساڵە گیان لەدەستدەدات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نەخۆشخانە گەورەکەی داقوق دەست بەدروستکردنی کرا

نەخۆشخانە گەورەکەی داقوق دەست بەدروستکردنی کرا