دواى زیاتر لە پێنج مانگ

گەشتە راستەوخۆکانى نێوان بەغدا و مۆسکۆ دەستپێدەکەنەوە

964+

وریا فەتاح

دواى زیاتر لە پێنج مانگ لە وەستانى گەشتەکانى نێوانیان، هێڵى ئاسمانى عێراقى رۆژى 16ـى تەمووزى دیاریکرد وەک وادەى دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى نێوان بەغدا و مۆسکۆ.

لە 1.2.2024ـەوە گەشتە ئاسمانییەکانى نێوان بەغدا و مۆسکۆ وەستێنرا بوون

مەناف عەبدول مونەعیم، بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتە راستەوخۆکانی نێوان عێراق و روسیای راگەیاند دوای ئەوەی بەم دواییە راگیرابوون.

مەناف ئاشکراشى کرد کە یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە نێوان بەغدا و مۆسکۆ لە 16ـى ئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت.

رونیش کراوەتەوە کە ژمارەی گەشتەکان بە دوو گەشت لە هەفتەیەکدا لە رۆژانی شەممە و سێشەممە وەک قۆناغی یەکەم دانرا، لەگەڵ دەرفەتی تەرخانکردنی گەشتی زیادە دوای لێکۆڵینەوە لە قەبارەی خواست.

رۆژى 1.2.2024، كارگێڕی هێڵی ئاسمانی عێراق بڵاوی كردەوە، گەشتی ئاسمانی نێوان بەغدا و مۆسكۆ تا كاتێكی نادیار رادەگیرێت، هۆکارەکەشى بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە کێشەشەک لە سیستمى هاتوچۆى ئاسمانى نێوان عێراق و روسیا هەیە.

ئاسمانى عێراقی گه‌شته‌كانى بۆ ئیسته‌مبوڵ راگرت

ئاسمانى عێراقی گه‌شته‌كانى بۆ ئیسته‌مبوڵ راگرت