هەواڵەکان

تۆپبارانی سنووری ئامێدی 100 دۆنم رەز و باخی سووتاند و 58 کەسیش لە گەرمیان دادەمەزرێن

ژووری هەواڵ

لە دوێنێوە نزیکەى 10 جار سنوورى هەردوو گوند مژێ و کەڤنەمژێى سەر بە ناحیەى دێرەلووک بۆردومانکراون و ئەمڕۆش گولـلە تۆپێک لەناو گوندى مژێ کەوتە خوارە و ئاگرێکى گەورەى دروستکردووە، بەڵام زیانى گیانى نەبووە

قەسابەکانى کوشتارگەى سلێمانى ئەمڕۆ کوشتاریان ئەنجام نەدا و سەربڕخانەکە داخرا، دكتۆریش دەڵێت، ئەگەر ئەمە چارەسەر نەكرێ، قەیرانی نەبوونی گۆشت لە شارەكە دروست دەكات.

بە شێوەی گرێبەست 58 کەس بۆ سایلۆی کەلار دادەمەزرێندرێن، بەڕێوەبەری سایۆلەكەش بە 964ی وت، لە سەرجەم بەشەکان کارمەندیان دەوێ.