دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیک ماتۆڕسکیل لە سلێمانی. فۆتۆ: پۆلیسی سۆران
ئەمشەو 13 ماتۆڕسکیل گیراون
لە سۆران ئەو ماتۆڕسکیلانەی خەڵک بێزاردەکەن دەستیانبەسەردا دەگیرێت
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی سۆران هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەستپێکردووە کە بە دەنگی بەرز و لێخوڕینی نایاسایی خەڵک بێزار دەکەن، بۆ ئەو مەبەستە لە شەواندا مەفرەزە دادەنێت.
ئەمڕۆ هەینی 5.7.2024، شەماڵ دێوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی راگەیاند، شەوی رابردوو ژمارەیەک ماتۆرسکیل دەستی بەسەر داگیرا و ئەم هەڵمەتە بەردەوام ئەبێ لەلایەن لیژنەی هاوبەشەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو زیاتر لە 13 ماتۆڕ دەستیانەبەسەردا گیراوە.
“دوێنێ شەو لەلایەن لیژنەی هاوبەش کەپێکهاتبوون لە مەفرەزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران دەستیان گرت بەسەر چەندین ماتۆڕسکیلی بێمۆلەت و ئەوانەی دەبنە مایەی بێزاری خەڵک بەهۆی بەرزی دەنگی ماتۆرەکانیان”، پۆلیسی سۆران وا دەڵێت.