له باوكێكى ئازه‌رى و دایكێكی كورده
پزیشكیان به كوردییه‌كى په‌تى قسه ده‌كات و ده‌ڵێت ناهێڵم دۆخى كوردستان به‌مشێوه‌یه بێت
964+
فەرهاد حەسەن
مەسعود پزیشكیان، كاندید بۆ پۆستی سەركۆماری ئێران، به كوردییه‌كى په‌تى و ره‌وان قسه ده‌كات و ده‌ڵێت “ناهێڵم دۆخى كوردستان به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه”.
پزیشكیان له‌ناو هه‌وادارانى له فرۆكه‌خانه‌ى شارى سنه ئه‌و قسانه بۆ میدیاكان كرد و وه‌ك په‌یامێكیش بۆ خه‌ڵكى كوردستان وتى “ئه‌و ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ى له كوردستان دروستكراون نایه‌ڵین وه‌كخۆى بمێنێته‌وه”.
پزیشكیان، لە خولی یەکەمی هەڵبژاردن کە له رۆژى 28.6.2024 بەڕێوەچوو، توانی زیاتر لە 10 ملیۆن دەنگ بەدەستبهێنێت بەڵام بەهۆی ئەوەی نە ئەم و نە ركابەرەكەی سەعید جەلیلی، نەیانتوانی سه‌رووى %50ـی دەنگی دەنگدەران بەدەستبهێنن، بڕیاردرا خولی دووەمی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی پۆستی سەركۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینى بەڕێوە بچێت.
مەسعود پزیشكیان ته‌مه‌ن 70 ساڵ، له باوكێكى ئازه‌رى و دایكێكى كورد له مه‌هاباد له‌دایكبووه، سیاسییه‌كى ریفۆرمخواز و پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى دڵه، پێش خۆكاندیدكردنى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى، نوێنه‌رایه‌تى شاره‌كانى ته‌برێز، ئاوسكۆ، ئازارشهر له په‌رله‌مانى ئێران ده‌كرد.
له ساڵانى 2001 تاوه‌كو 2005 له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د خاته‌مى وه‌زیری ته‌ندروستى ئێران و له ساڵى 2016ـه‌ش جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران بووه.