ئەپڵ ڤێرژنی (IOS 16.3) دەخاتەکار

+964
بڵند عوسمان – هەولێر

کۆمپانیای ئەپڵ ڤیرژنی (IOS 16.3) دەخاتەڕوو، بەمەش چەند کێشەیەکی لە سیستمی ئایفۆن بە کۆن و نوێکانەوە چارەسەر کرد.

کۆمپانیای ئەپڵ، هەر نوێکاری لە ڤێرژنەکەی نەکردووە، بەڵکو بژاردنی ئاسایشی بۆ زیاد کردووە، واتا ئاسایشی بەهێزتر دەبێ، بەو پێیەی بەکارهێنەر دەتوانێ فلاش دریڤ بەکار بهێنێت بۆ کردنەوەی ئەپڵ ئایدیەکەی، بەمەش بەشێوەیەکی باشتر پارێزراو دەبێت لە دەستی هاککەران. 

لەم ڤێرژنە نوێیەی ئەپڵ رێگای نوێ بەردەست بووە بۆ پەیوەندی کردن بە فریاگوزاری، هاوکات چەندین کێشەش لە ڤێرژنەکانی پێش خۆی کە هەبوون، لەم ڤێرژنە نوێیەدا چارەسەرکراون بەتایبەتی کێشەی رەشبوونی شاشەی ئایفۆن 14 پڕۆ، هەروەها دەرکەوتنی خەتی سەوز کە لە ماوەی رابردوودا تووشی زۆرێک لەبەکارهێنەران بوو. 

ئای ئۆ ئێس (IOS) سیستەمێکی تایبەتە بە مۆبایلەکانی کۆمپانیای ئەپڵ، یەکەم ڤێرژنی لە ساڵی2007ـدا خرایە بەردەستی بەکارهێنەران.