کێشەی چی هەبوو؟

نزیکەی یەک تۆن و نیو خوێ لە راپەڕین دەستی بەسەردا گیرا

+964
ژێوار خدر

بڕێکی زۆری خوێ لە قەزای حاجیاوای راپەڕین دەستی بەسەردا گیرا، خوێیەکە لە جۆری پاک بووە و خاوەنەکەی مەبەستی بووە لە سنوورەکە ساغی بکاتەوە.

هۆبەی ئابووری یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا، سەر بە بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا کە شەوی رابردوو بڵاویکردەوەتەوە، توانیویانە دەست بەسەر بڕی 1400 تۆن خوێدا بگرن.

بەپێی راگەیاندراوەکەی ئاسایشی حاجیاوا، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی بڕی خوێیەکە لە کیسەکاندا، دوای وەزنکردنی خوێیەکە دەرکەوتووە کە رێژەکە زۆر کەمترە لەو رێژەیەی لەسەر کیسەکە نووسراوە.

هاوکات خاوەنەکەشی رێکاری پێویستی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

بەرگریی شارستانیی راپەڕین بیر لە سزادانی

بەرگریی شارستانیی راپەڕین بیر لە سزادانی "پەرێز سوتێنەرەکان" دەکاتەوە