سەرەداوى دەستکەوتووە

شارەوانى سۆران بە دواى دارسوتێنەرێکدا دەگەڕێت

+964

ژێوار خدر

سوتاندن و شکاندنی دارێک لە یەکێک لە پارکەکانی قەزای سۆران، شارەوانی قەزاکەی توڕە کردووە، سەرەداوێکى دەستکەوتووە و بە دواى دار سوتێنەرەکەدا دەگەڕێت.

جەواد جەمال لە بەشی باخچەکانی شارەوانی سۆران، بە 964ـى وت، دووبارە لە باخچەی ”بولبول” کەسێک بە ئەنقەست دارێکی تەڕى سوتاندووە، ئێمە دەستمان بەدواداچوون کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش لە بەشی یاسایی داوامان تۆمار کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی کارەکەی ئەنجامداوە.

وەک ئەوەى باسى دەکات، سەرەداوێکیان دەستکەوتووە، و دەیانەوێت بیگرن و رووبەڕووى یاساى بکەنەوە.

” سزای کەسەکە پێبژاردن یان دەستگیرکردن دەبێت بەپێی جۆری ئەو سەرپێچییەی کە ئەنجامیداوە کە یاسا دیارى دەکات”، جەواد جەمال واى وت.

لە هەرێمى کوردستاندا، بەپێى یاساى ژمارە 8ـى ساڵى 2008، یاساى پاراستن و چاککردنى ژینگەى لە هەرێمى کوردستان- عێراق، مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسەدا دەکرێت.

لە ماوەى چوار رۆژدا 8 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون

لە ماوەى چوار رۆژدا 8 کەس لەسەر داربڕین دەستگیرکراون