نازانرێت چییە
ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و دوو کەس بریندارن
964+
ئەحمەد محەمەد
کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێک لە نزیک پڕۆژەى میران سیتى لە شارى سلێمانى تەقییەوە و دوو کەس بریندارن.
سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێرای سلێمانى بە 964ـى وت،”ئەوەى تەقیوەتەوە ئۆتۆمبێلێک بووە کە بەنزین بووە و کراوە بە غاز، شۆفێرەکەى هەردوو قاچى پەڕیوە و کەسەکەى تریش برینەکەى سەختە”.
بە وتەى سامان نادر، هەردوو بریندارەکە رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراون.
سەرچاوەیەک لە نزیک شوێنى رووداوەکە بە 964ـى وت، دەنگێکى گەورە هاتووە و دواتر ئۆتۆمبێلێک ئاگرى گرتووە.
ئەو شوێنەى رووداوەکەى لێى رووداوە دەکەوێتە پشت زانکۆى سلێمانى و نزیکە لە پڕۆژەى نیشتەجێبوونى میران سیتى.
تائێستا 964 بۆى یەکلایى نەبووەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلە بەهۆى سیستمى غازەوە تەقیوەتەوە و ئاگرى گرتووە، یان هۆکارى دیکەی لە پشتە، لەگەڵ دەزگا ئەمنی و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش لەسەر هێڵ دەبین و راستییەکەتان پێدەڵێین.
964 لەسەر ئەو بابەتە قسەى لەگەڵ وتەبێژى ئاسایشى سلێمانى کرد، کە ئایا هۆکارى تەقینەوەى ئۆتۆمبێلەکە غاز بووە یان هۆکارى دیکە، سەلام عەبدولخالق وتى،”جارێ نازانین و سەرقاڵى لێکۆڵینەوەین”.
تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی
خەڵک شڵەژان
دەنگی تەقینەوەکەی سلێمانی چی بوو؟
زیانی گیانی نەبووە
دواین زانیاری لەبارەی تەقینەوەکەی گەڕەکی زێڕینۆکی سلێمانی
کردەوەی تیرۆریستی نییە
تەقینەوەکەی سلێمانی کێشەی کۆمەڵایەتییە
هێشتا ئاسایشی سلێمانی پشتڕاستی نەکردووەتەوە