''تۆمەتەکان هەڵبەستراون''

پەکەکە: ئێمە بەرگریمان لە شارەکانی کوردستان کردووە و شەهیدمان لە پێناودا داون

پارتی کرێکارانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە ئەوان دەستیان هەبووبێت لە سووتاندنی بازاڕەکانی کەرکوک و هەولێر و دهۆک دەڵێن تۆمەتەکان هەڵبەستراون، ”ئێمە پێشتر بەرگریمان لەو شارانە كردووە و شەهیدمان لە پێناویدا داوە”.
پەیوەندییەکانى دەرەوەى کەجەکە لە رێی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانەوە بەیاننەمەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، ئەو تۆمەتانە هیچی راست نین و بە کاری تورکیای دەزانن.
ئەم بەیاننامەیەی پەکەکە دوای ئەوە هات ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی هاوبەشدا هەردوو وەزارەتی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان وتیان، چەند کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە سەر بە پارتی کرێکارانن و دەستیان هەبووە لە سووتاندنی بازاڕەکانی کەرکوک و هەولێر و دهۆک.

ئەمە گرنگترین خاڵەکانی راگەیەندراوەکەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى کەجەکەیە:

– پەكەكە بە خۆڕاگری و هەڵوێستە پرەنسیپی و یەكگرتووەكانی بە تێپەڕبوونی كات سەلماندی، كە هێزێكە جێگەی متمانە و گەلانی كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە هەر شوێنێك گەل بەر هەڕەشە و نادادپەروەری بكەوێت، پەكەكە هەڵوێستێكی دروست وەردەگرێت و پشتیوانی گەل دەكات، ئەمڕۆش شەڕێكی توند و بێوچان لە دژی كۆلۆنیالیزمی توركیا ئەنجام دەدات، كە هەنگاو بە هەنگاو عێراق و هەرێمی كوردستان داگیر دەكات.

– كاتێك هێرشەكانی داعش لە عێراق دەستی پێكرد، بزووتنەوەكەمان بە هەموو توانای خۆیەوە بۆ پاراستنی خەڵكی عێراق و گەلی كورد بەبێ هیچ بەرژەوەندییەك جووڵەی كرد، بەشێوەیەكی كاریگەر بەشداریمان لە هەڵمەتەكانی ئازادكردنی ناوچەكانی هەولێر، مەخمور، كەركوك، شنگال، موسڵ لەدەست داعش كرد باجێكی قورسمان لەو ئۆپەراسیۆنانەدا دا، تەنانەت سەرۆك وەزیرانی عێراقیش بۆ ئەوە سوپاسی كردین.

– ئەو تۆمەتانەی كە ئێمە بازاڕ و گوندەكانی كەركوك و هەولێر و دهۆكمان سووتاندووە، هەڵبەستراوی باوەڕپێنەكراوە، ئێمە پێشتر بەرگریمان لەو شارانە كردووە و شەهیدمان لە پێناویدا داوە، ئەم تۆمەتانە بۆ ویژدانی گەلی كورد و عێراق جێدەهێڵین، كە بە چاوی خۆیان شاهیدی بەرخۆدانی ئێمە بوون.

– ئێمە هیچ دوژمنایەتییەكمان بەرامبەر دەوڵەتی عێراق و خەڵكی عێراقی نییە، بزووتنەوەیەك كە بۆ ئازادیی و خۆشگوزەرانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەكۆشێت، ئەم تۆمەتانە بوختانن لەلایەن دەزگای هەواڵگری توركیاوە، ئاشكرایە كە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە كاتی دەركردنی ئەم بەیاننامەیەدا لە ژێر كاریگەری ڕێنمایی هەندێك لایەندا بووە.

– ئێمە و هەموو عێراقییەك و كوردێك دەزانین كە دەوڵەتی داگیركەری تورك لایەنێكی سەرەكییە هێرش دەكاتە سەر سەقامگیری و ئاسایشی عێراق، بۆیە بە پێویستی دەزانین ئەم بەیاننامەیە لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەدا دەربكەین، كە دوورن لە ڕاستییەوە و ئامانجیان بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە.

– داوا لە دەوڵەتی عێراق و وەزارەتی ناوخۆ دەكەین كە بەرپرسیارانە بەرامبەر ڕێنماییەكانی هەواڵگری توركیا مامەڵە بكەن و جوڵانەوەكەمان بە تۆمەتی بێ بنەما نەبەستنەوە و تاوانبارانی ڕاستەقینە ئاشكرا بكەن.

– داوا لە گەلانی دیموكراسی و خۆڕاگری عێراق دەكەین كە هەڵوێستی پتەوی بەرامبەر ئەو درۆیانە بگرنەبەر، هەروەها هەنگاو بنێن بەرامبەر بەو كردار و قسەیانەی كە هەوڵی شەرعیەتدان بە داگیركاریی توركیا دەدەن.

گروپێکی نەتەوەپەرستی تورکی دەڵێن

گروپێکی نەتەوەپەرستی تورکی دەڵێن "ئێمە لەنگەی هەولێرمان سووتاند"

ئەو گروپەی دەڵێن بازاڕی لەنگەی هەولێرمان سووتاندووە ک...

ئەو گروپەی دەڵێن بازاڕی لەنگەی هەولێرمان سووتاندووە کێن؟

تۆمەتبارانى سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر دهۆک و کەرکوک...

تۆمەتبارانى سووتاندنى بازاڕەکانى هەولێر دهۆک و کەرکوک ئاشکرا کران