لە هەولێر

پێداویستییەكانی بەشی شووشتنەوەی گورچیلە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوا دابین دەكرێن

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشی شووشتنەوەی گورچیلە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر نۆژەن دەكرێتەوە و ئەو پێداویستییانەی نەخۆشخانەكە هەیبوو، دابین دەكرێن.

سامان سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە 30.6.2024 بە 964ی راگەیاند، بەشی شووشتنەوەی گورچیلە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر، هەندێك پێداویستی هەبوو، بڕیارە بۆیان دابین بكرێت و هەندێك كاری نۆژەنكردنەوە بۆ بەشە دەكرێت.

وتیشی، نەخۆشخانەكە كاری خۆی دەكات و ئەو نۆژەنكردنەوە و پێداویستییانەشی بۆی دابین دەكرێت، لەسەر بودجەی وەزارەتی تەندروستی دەبێت.

شووشتنەوەی گورچیلە هەر لەو نەخۆشخانەیە ناكرێت، بەڵكو بەشێكی دیكەی لە نەخۆشخانەی فێركاری هەیە و لەوێش شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دەدرێت، جگە لەوەی لە چەند نەخۆشخانەیەكی تایبەتیش ئەو كارە دێتە ئەنجامدان.

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار

سەنتەری شووشتنەوەی گورچیلەی کۆیە کەوتەکار