دیمهنێكى ماسته كه‌ڕوو لێكهوتووهكه كه لیژنه‌كانى قایمقامییه‌تى سه‌یدسادق بڵاویكردبووه‌وه.
"سومعه‌ى خۆمان پاراستووه"
هاوڵاتیانى گوندى كانى پانكه روونكردنه‌وه له‌باره‌ى ماسته كه‌ڕوولێكه‌وتووه‌كه بڵاوكرده‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندى كانى پانكه‌ى سه‌ر به قه‌زاى سه‌یدسادق روونكردنه‌وەیان له باره‌ى ماسته كه‌ڕوولێكه‌وتووه‌كه بڵاوكرده‌وه كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن لیژنه‌كانى قایمقامییه‌ته‌وه له‌و گونده ده‌ستى به‌سه‌رداگیرا و ده‌ڵێت، تا ئێستا شتى وا له گونده رووینه‌داوه، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت “ئه‌م كاره بۆ گونده‌كه‌مان زۆر خراپ بوو”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 27.6.2024 لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق و بە هاوكاری بنكەی پۆلیس له گوندى كانى پانكه تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه كارگەیەکی دروستكردنی ماسـتى لەو گونـده دانابوو، له‌ناو كارگه‌كه‌ى ده‌ستیان به‌سه‌ر سێ هه‌زار و 500 سه‌تڵ ماستى كه‌ڕووله‌سه‌ركه‌وتوو و سێ تۆن شیر و 300 كیلۆگرام به‌رهه‌مى شیره‌مه‌نی داگرت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29.6.2024 هاوڵاتیانى ئه‌م گونده روونیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى بوونى ئه‌م ماسته خراپبووه له گونده‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه و خۆیان له‌و جۆره كارانه بێبه‌ری ده‌كه‌ن.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى سامانی ئاژەڵی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه و به‌ناوى کاسبکارانی گوندەوە بۆ رای گشتی نووسراوه، ده‌ڵێن “ئێمە وەك كاسبكارانى كانى پانكە چەندین ساڵە کەسابەت دەکەین و ماستی خۆماڵی دەفرۆشین، ئەم کارگەی ماستە کەسێکی بێگانە بە گوندەکەمان دایناوە و هیچ رەبتێکی بە خەڵکی گوندەکەمانەوە نییە”.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، تائیستا هیچ شتێکی بەم جۆرە لە گوندەکەمان رووینەداوە و هیچ کاتێکیش دوکاندارەکانیان ماستیان له‌و كارگه‌یه وه‌رنه‌گرتووه، چونكه ده‌ڵێن “سومعەی دوکانداران و خەڵکی گوندەکەمان پاراستووه”.
هه‌رێم ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، هاوڵاتییه‌كى ئه‌م گونده‌یه، به 964 وت، روونكردنه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى گونده‌كه لێكدانه‌وه‌ى خراپ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌یان و ماسته‌كه‌یان نه‌كه‌ن.
وتیشی “ساڵانێکە له گونده‌كه‌مان ماستی بێ خه‌وش و ته‌ندروست ده‌فرۆشرێت و ناوبانگى زۆرى په‌یدا كردووه، بۆیه ده‌ستگیران به‌سه‌ر ئه‌و بڕه زۆره‌ى ماسته كه‌ڕوولێكه‌وتووه بۆ گونده‌كه‌مان شتێكى زۆر خراپ بووه”.
ئه‌م هاوڵاتییه داواكاره كارگه‌كه له گونده‌كه‌یان نه‌مێنێت .
به قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه به‌شێكی خه‌ڵكى گونده‌كه‌یان به‌كارى ئاژه‌ڵدارییه‌وه خه‌ریكن و ماست و به‌رهه‌مى شیره‌مه‌نى ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.