دوای دوو ساڵ ئەمشەو قەیسەر گۆرانی بۆ میسرییەکان دەڵێت

پەری ساڵح

هونەرمەندی عێراقی کازم ساهر بۆ سێیەم جار ئەمشەو بە حەسرەتەوە گۆرانی بۆ هەوادارە میسرییەکانی دەڵێتەوە، دوای دوو ساڵ دابڕان و دەشڵێت، بیرتان دەکەم.

کازم ساهر ئەمشەو هەینی لە پرۆژەی کریدی قاهیرەی نوێ لە میسر ئاهەنگێکی گەورەی هەیە، هەر لەگەڵ گەیشتنی بە پایتەختی میسر لە رێگەی ڤیدیۆییەکەوە وتی، بیری جەماوەرە میسرییەکەم دەکەم و چاوەڕێتان دەکەم و دڵنیام شەوێک دەبێت کە هەرگیز لە یادی ناکەن و پڕ لە سوپرایزە.

دوایین کۆنسێرتی کازم ساهر لە میسر لە شانۆی نافورە بوو لە ئۆپێراهاوس لە مانگی ئابی 2022،  هاوکات یەکەم ئاهەنگیشی لەو وڵاتە پێش 13 ساڵ بوو.