کوردانی رۆژهەڵات لە سلێمانی دەنگ دەدەن

رێژوان مامە قادر ـ سلێمانی

ئەمڕۆ کە رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێرانە، لە کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی سندوقی دەنگدان داندراوە و هاوڵاتیانی ئێرانی دانیشتوی سلێمانی دەنگ دەدەن.

محەمەد مەحمود، خەڵکی بانەیە و سێ ساڵە لە سلێمانی دادەنیشێت دەڵێت، ئومێدیان بە گۆڕاکارییە و دەنگدانەکەش بە مافێکی خۆیان دەزانن وەک میللەتی ئێرانە.

هەر ئەمڕۆ مەحمودی مەحمودزادە، سەرکونسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە هاوڵاتیانی ئێرانی کرد بچن دەنگ بدەن.