حاسڵاتی رووداوەکانی کوردستان

دێرسیم پەرلەمانتاری زیاد دەبن و کۆڵبەرێکیش لە بانە بریندار کرا

964+

ژووری هەواڵ

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی پەرلەمانتارانی دێرسیمی باکووری کوردستان بۆ دوو پەرلەمانتار زیادی کردووە.
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، دەرسیم لە هەڵبژاردنی داهاتوودا 2 کەس دەنێرێتە پەرلەمانی تورکیا.

لە پارێزگای ئەرزنجانی باکووری کوردستان کەسێک لەسەر داربڕین بە تفەنگ کەسێکی کوشت.

رووداوەکە ئەمڕۆ لە گوندی زازا ڕوویداوە کە دەکەوێتە ناوەندی شاری ئەرزنجانەوە.

شاندێكی شاری وانی باكووری كوردستان ئەمڕۆ سەردانی هەولێریان كرد و لەگەڵ پارێزگاری هەولێر كۆبوونەوە و باس لە پەرەپێدانی بازرگانی و گەشتیاری نێوان هەردوو شار كرا.
هاوكات پارێزگاری هەولێر بۆ پێشانگای بازرگانی و پیشەسازیی شاری وان داوەت كرا، كە لە ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری بانە بە ناوی محەممەد کاکی، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزایییەکانی سنووری ئەو شارە بریندار کرا، ئەمەش بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵات و ئێران.

لە شارۆچكەی سلوك سەر بە شاری گرێ سپی لە رۆژئاوای كوردستان هاوڵاتیان مانیان گرتووە و دوكان و بازاڕەكانیان داخستووە، ئەمەش وەك ناڕەزاییان بەرامبەر كوژرانی مێردمنداڵێكی 13 ساڵان و برینداربوونی باوكی لە لایەن ئەو هێزانەی توركیا پاڵپشتییان دەكات لە رۆژئاوای كوردستان، هەروەك سەرچاوەیەك ئەم هەواڵەی بە ماڵپەڕی هاوار راگەیاندووە.

راگەیاندنی هێزەكانی گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان، پەكەكە لە بەیاننامەیەكدا دەڵێن، لە 24 تا 26ی ئەم مانگەدا هەشت سەربازی توركیایان لە چەند ناوچەیەكی جیاجیای باشووری كوردستان كوشتووە.

سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی گرت

سوپای ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانیی گرت