لە ناوچەی پیشەسازی رانیە

لەسەر لەحیمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بڕاوە سێ کەس دەستگیر کران

964+

ژووری هەواڵ

لە رانیە سێ کەس بەتۆمەتی لەحیمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بڕاوە دەستگیر کران، ئاسایش دەڵێت، لە ناوچەی پیشەسازیی قەزاکە ئەو کارەیان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27.6.2024، ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، دەستگیرکردنی ئەو کەسانە لە 10ـی ئەم مانگەدا بووە و دەستیشگیراوە بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا کە کارى لەحیمکردنەوەیان بۆ کراوە.

ئاسایش دەڵێت، تۆمەتباران بە بڕیارى دادوەر و بەپێى مادەى (240) لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیاندا بەردەوامە.

لە هەمان راگەیەندراودا باس لە دەستگیرکردنی سێ کەسی دیکە دەکرێت لە رێکەوتی 16.6.2024 “کە بە نایاسایى سەرقاڵى هەڵکەندنى بیرى ئاو بوون”.

ئاسایش كارگه‌یه‌ك و 10 تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد

ئاسایش كارگه‌یه‌ك و 10 تۆمه‌تباری ده‌ستبه‌سه‌ر كرد