سبەینێ

بە کۆمەڵێک چالاکى هونەرى؛ یادى رۆژى هەڵەبجە دەکرێتەوە

964+

وریا فەتاح

لەژێر دروشمى ” ئاوڕێك لە رابردوو دیدگایەك بۆ داهاتوو”، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری وهونەری هەڵەبجە، لە یادى رۆژى هەڵەبجەدا، ژمارەیەک چالاکى هونەرى ئەنجام دەدات.

سبەینێ 24.11.2025، یادى رۆژى هەڵەبجەیە

بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردووەتەوە، لەچوارچێوەى  یادى “رۆژى هەڵەبجە”، سبەینێ دووشەممە، زنجیرەیەک چالاکى هەمەڕەنگ بەڕێوە دەچێت.

چالاکییەکان بەمشێوەیەن:

یەکەم: کاتژمێر 9:00خولەکى سەربەیانى پێشەنگایەکى فۆتۆگرافى و گەشتێک بەنێو مێژووی هەڵەبجەدا.

دووەم: کاتژمێر 9:45، نمایشى چەند تابلۆیەکى هونەریى لە هەڵپەڕکێی کوردی و ناوچەیی لەلایەن تیپی میللی هەڵپەڕكێی سلێمانی.

سێیەم: کاتژمێر 10:20 خولەک، نمایشى جل و بەرگى کوردى.

چوارەم: کاتژمێر 3:00ـى پاشنیوەڕۆ، کۆنسێرتی رۆژی هەڵەبجە بە بەشداریی هونەرمەندی دەنگ خۆش هۆشیار حەمە فەرەج و تیپی میوزیکی شنروێ.

هەڵەبجە رۆژى فێستیڤاڵى هه‌نار و پاییزى دیاریكرد

هەڵەبجە رۆژى فێستیڤاڵى هه‌نار و پاییزى دیاریكرد