هەرکەس زیانیان پێبگەیەنێت سزا دەدرێت

200 داری دەدۆنیا لەناو بازاڕی هەولێر چێندرا

964+

توانا نەقی

لەلایەن تیمی ئەندازەی پارکەکانی هەولێرەوە 200 داری دەدۆنیا لە ناو بازاڕی هەولێر چێندراو داواکاریشیان ئەوەیە زیانیان پێنەگەیەنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بڵاویکردەوە، زیاتر لە 200 داری دەدۆنیایان لەناو مەرکانەکانی بازاڕ چاندووە، لە ئایندەدا لەم جۆرە دارە دەیان شکڵ و شێوەی سەرنجڕاکێشی لێ دروست دەکەن.

دەشڵێت، هیوادارن دوکاندارەکانی ناوبازاڕ هاوکاریان بن و نەهێڵن زیانیان پێ بگات و تیمەکانی ئێمە ئاگەدار بکەنەوە ئەگەر هەر کەسێک بووە هۆی زیان گەیاندن بەو دارانە.

پێشتر زیاتر لە 10 جار داریان چاندووە لەو شوێنە، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان و خاوەن مێزەکان دەبنە هۆی لەناو بردنی، ئەم جارە رێکاری یاسایی دەگرنەبەر بەرامبەر هەر کەسێک ببێتە هۆی زیان گەیاندن بەسەوزایی، بەڕێوەبەرایەتییەکە وادەڵێت.

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە

ئەندازەی پارکەکانی هەولێر پشووی نییە