نزیکەی 30٪ تەواوبووە

رێگەی دۆڵی بالیسان بە زیاتر لە حەوت ملیار دینار چاکدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

کارکردن لە رێگاى دۆڵى بالیسان دەستیپێکردووە و بە درێژایی 23 کیلۆمەتر و نیوی رێگەکە نۆژەندەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.6.2024، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، حەوت ملیار و 698 ملیۆن و 562 هەزار دینار تەرخانکراوە بۆ چاککردنی رێگەی دۆڵی بالیسان، تا ئێستا سەدا 30 پرۆژەکە تەواوبووە.

نۆژەنکردنەوەکە لە سێڕیانى زینەتیر تاکو شکارتە لە سنوورى قەزایی شەقڵاوە دەستپێدەکات کە درێژایی رێگاکە (23.5) کیلۆمەترە.

کارەکانی پرۆژەکە بریتیە لە هەڵگرتنى هەموو رێگاکە و راخستنی پێنج چین لە تێکەڵە وراخستنی دوو چین لە بەردی شکاو، پاشان دووبارە فەرشکردنەوەى بە هەردوو چینى قیرکردنى جۆرى ستابلایزەر و بایندەر.

پڕۆژەکە پێویستە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا تەواو بکرێت، ئەمڕۆ لەکاتی سەردانکردنی پرۆژەکە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “هەموو هەوڵێکى خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئەوەى پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا بە کۆتابێت”.

دوو سایده‌كه‌ى ناحیه‌ى بالیسان رووناككرایه‌وه‌

دوو سایده‌كه‌ى ناحیه‌ى بالیسان رووناككرایه‌وه‌