چه‌ند دیمهنێكى كاتى بردنه‌وه‌ى یارییه‌كه له به‌رپرسێكى كونسۆڵخانهى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر كه له فه‌یسبووكه‌كه‌یان بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
له یارى شه‌تره‌نج
خوشک و برایەکی ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به‌رپرسێكى كۆنسوڵخانه‌ى ئه‌مریكایان تەخت كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریكا له هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه ، ئه‌مڕۆ دوو منداڵى دانیشتووى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق توانیویانه له یارى شه‌تره‌نج له به‌رپرسێكی کونسوڵخانە ببه‌نه‌وه.
دوو منداڵه‌كه‌ى ته‌قته‌ق خوشك و بران، ناویان راستگۆ حەسۆ نەجم و تابلۆ حەسۆ نەجمه، كه لە پاڵەوانێتی نەتەوەیی شەتڕەنجی عێراق، یه‌كێكیان پله‌ى دووه‌م و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان پله‌ى شه‌شه‌مى به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مڕۆ له کونسوڵخانەى ئه‌مریكا له هه‌ولێر پێشوازى كراون.
كونسوڵخانه له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، خۆشحاڵبوون بە چاوپێکەوتن لەگەڵ راستگۆ و تابلۆ و لە یارییه‌كى شه‌تڕه‌نجیشدا رووبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ دەگ مۆڕۆ، بەرپرسی کاروباری کولتووری و پەروەردەیی و میدیایی کونسوڵخانەكه ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێت، له‌ئه‌نجامدا توانیان ده‌گ مۆڕ تەخت بكه‌ن و لێیببه‌نەوە.
باس له‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م دوو منداڵه، لە رێگه‌ی ڤیدیۆکانی تۆڕی یوتیوب (YouTube)ـەوە خۆیان فێری شەتڕەنج کردووە.
![کێ حەزی لە شەترەنجە؟ سبەی لە هەولێر پاڵەوانیەتی هەیە](https://ku.964media.com/storage/2023/01/chess-playing-hand.jpeg)